AP ١٤٠١ ڕێبەندان ١٣ ٠٨:٠٧

نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق:

بەشێک لە نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ئێسرائیل دەنێردرێت

بەشێک لە نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ئێسرائیل دەنێردرێت

نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە بەشێک لە نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ ئیسرائیل دەنێردرێت، وتی: ئەم کارە بە گوێرەی یاسای عێراق دەتوانێ تاوان بێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فالح خەزعەلی لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵنێران وتی: لە بەرنامەی دەوڵەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دا چارەسەی کێشەی بەغدا- هەولێر لە ماوەیەکی دیاری کراودا دانراوە.

خەزعەلی رایگەیاند: کێشەی بەغدا و هەولێر پەیوەندی بە ڕادەست کردنی بەشێک لە نەوتی هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیای بازاڕدۆزی نەوتی عێراق (SOMO) هەیە، بۆیە هەولێر بە هۆی ئەم کارە و ئەوەی کە داهاتی ڕێڕەوە سنوورییەکان ناداتە بەغدا، دەتوانێ تاوان بێت.

ئەو بە ئاماژە بەوەی کە هەموو ئەم بابەتانە دەبێ لە سەر میزی دانوستان چارەسەر بکرێت و جەختی کرد کە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵ لە سەرووی ڕێککەوتنە سیاسییەکانەوەیە، هەر بۆیە بە نزیک بوونەوە لە کاتی پەسەند کردنی ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتی 2023ی دەوڵەتی عێراق ، دەبێ هەموو کێشەکانی هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن و دادپەروەری کۆمەڵایەتی بۆ هەموو هاووڵاتیانی عێراق بەێتە دی.

News ID 44977

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha